١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٣:٢٧
وشداری دان لەسەر کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە ئاگربەسی سووریا

وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئەوەی ئێستا لە سووریا سەقامی گرتووە دەوڵەتێکی یاسایی و ڕەوایە کە هەمووان دەبێ پەیڕەوی لێ بکەن .

سەردار سەرتیپ حسێن دیهقان وەزیری بەرگریی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە نێو کۆڕی پەیامنێران دا وتی : ئاگربەسی سوریا وەک ڕەوشێکی شیاو و دڵخواز بووە لەلایەن هەموانەوە بەڵام ئەوەی  دەبێتە هۆی نیگەرانی کەڵک وەرگرتنی داکۆکی کەران لە ڕەوتەکانی تیرۆریستی لەم دەرفەتە بۆ تەیارکردن وڕێکخستنەوەی تاقمەکانی تیرۆریستییە هەتا جارێکی تر ئۆپراسیۆنی دڕندانەی خۆیان  زۆرتر لە ڕابردوو ئەنجام بدەن .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، وەزیری بەرگریی ئێران وتیشی : هەموان دەبێ هەوڵ بدەن  کە ئاگربەسی دامەزراوە بێت  هەتا  فریاگوزاری بە خەڵکانێک کە لە ناوچە داگیرکراوەکان دان بدرێت و ڕێگەچارەی سیاسیش بۆ سووریەکان بدۆزرێتەوە.

سەردارسەرتیپ دێهقان  وتی : ئەوەی لەم بارودۆخەی ئێستا لە سوریا لە ئارادایە  ئەمەیە کە  هیچ ڕێگەچارەیەکی سەربازی لە ئارادانییە و ئیرادەی جیهانیش  لەم بارەوە دەبێ هەبێت.

ئاگربەسی ڕێککەوتن لەسەر کراوی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا لە شەوی سێ شەممەوە بۆ ماوەی حەوت ڕۆز لە سەرانسەری خاکی سووریا جگە لە ناوچەکانی داگیرکراو لە لایەن تیرۆریستانەوە، دامەزراوە....

کۆتایی کورتە نامە/310